٢ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٠
سەید حەسەن نەسرۆڵڵا: حیزبوڵڵا خۆی بە بەرپرس دەزانێ/ئەمریکا لەمپەڕی چارەسەری گرفتەکانی لوبنانە

سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە ووتاردانیک بە بۆنەی ڕێو ڕەسمی بیرەوەری عەلامە سەید مۆرتەزا ئەلعامێلی،باسی کەسایەتی ئەو و ڕەوشی نێو خۆی لوبنان بەتایبەت گۆڕانکارییەکانی دوای لەکارکشانەوەی سەعد حەریری لە پۆستی سەرۆک وەزیرانیی ئەم وڵاتەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید حەسەن نەسرۆڵڵا هاوکات لەگەڵ ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی نێو خۆی لوبنان، گوتی لە دوو حەوتەی ڕابردوولە نەخشە و پیلانەکانیی دوژمنان بۆ هەراو هوریا نانەوە و شەڕی نێو خۆیی دوور بووینەوە و بە گوێرەی ئیتلاعاتێک کە لەبەر دەستمان دایە دەزانین چ کەسانێک پارەیان ئەدا وچ کەسانێک خەڵکیان بەرە نائەمنی دەبرد.

 سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان سووکایەتی کردنەکان لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی بە ئامانج و بێ وێنە زانیوە و گوتوویەتی هەندێک کەس بۆ سووکایەتی کردنەکان پارەیان داوە و بەو هۆیەوە زۆرێک لە خەڵکی لوبنان چەکی گەرم و یان ساردیان هەیە، هەندێک کەس هەوڵیان داوە لە نێوان خەڵک دا تێکهەڵچوون بەدی بینن.

سەید حەسەن نەسرۆڵڵا بە جەختکردنەوە لە سەر ئاگاداری و تێبینی خەڵک و هەنگاوهەڵگرتن بە گوێرەی یاسا،بەڕاشکاوی گوتی ژمارێک لە بەرپرسانیی لوبنانی بۆ دنە دانیی خەڵک هەوڵ ئەدەن.

ئەو بەباسکردنیی ئەمەی نابێ ویستەکانی خەڵکی بکەوێتە بەر بەرتیل وەرگرتن و کەڵک وەرگرتنەکانی سیاسی، لە ڕیبەرانی سیاسی داوایکرد پێشبگرن لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان بۆ شوێنێکی ناڕەوا لە وان مەسەلەکانی ڕەگەزی و ئایینزایی.

سەید حەسەن نەسرۆڵڵا گوتیشی ئیمە هێشتا لاپەڕەی بڕاوەی خۆمان نەخستۆتە ڕوو ونابی لەو هەڵوێستانەی تا بەئێستا گرتوومانە تووشی هەڵە بین.

هەموو هەڵوێستەکانمان بە هۆی نیگەرانیی بۆ لوبنانە.ئەو بە ئاماژەدان بە لەکار کشانەوەی سەحد حەریری،گوتی حیزبۆڵڵا هەر لە سەرەتاوە گوتبووی ئەم لەکارکشانەوەیە تەیید ناکات. پێشنیاری حیزبوڵڵا ئەمە بوو دەوڵەت  لەگەڵ نوێنەرانی خەڵک کۆبوونەوەی هەبێت و یاساگەلێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەروەها ئازادیی قۆڵبەستکراوان پەسەند بکرێت و خەڵک هەست بە دابینی ویستەکانیان بکەن.

 سەید حەسەن نەسرۆڵڵا هەروەها گۆڕانەکان لە کابینەی بە سوودمەند نەزانیوە و گوتوویەتی ئەم بژاردەیە دەتوانێ لوبنان بەرەو بۆشایی سیاسی و ئالۆزکاوی سیاسی ببات.

سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان بەباسکردنیی ئەمەی ئەمریکا هەوڵ ەئدات ئابووری لوبنان بداتە بەر پەلاماری خۆی،جەختیکرد ئەم مەسەلە تاوانێکیی سیاسی نییە بەڵکوو بەڵگەکانی لەبەر دەست دان.

ئەو  لەبەشی کۆتایی قسەکانی دا ئاماژەی کردە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی بێ سەرنشینی رژیمی زایۆنی لە باشووری لوبنان گوتی حیزبوڵڵا بە هیچکلۆجی نیگەرانی ڕەوشەکە  نییەو کەوتنە خوارەوەی فرۆکەی بێ سەرنشینی ڕژێمی زایۆنی سەڵماندی کە مۆقاومە نەترساوە.

..........
340